گرفتی ژن ئهوهیه مرۆڤ نییه
تانیا كورد میرزا: گرفتی ژن ئەوەیە مرۆڤ نییە تانیا كورد میرزا، خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە یاسادا، راهێنەری بەرەنگاربووەنەوەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان و منداڵان. یەكێكە لەو ژنە رۆشنبیر و چالاكانەی ساڵانێكە خەمخۆری مافی ژنان و مناڵانە، قەڵەمەكەی لەم دوو بوارەدا خستۆتەگەڕ. خاوەنی ئەم بەرهەمانەیە (1-شۆربای پێڵاو،رۆمان. 2-رێحانەی خوێناوی، رۆمان، (بە عەرەبی و كوردی چاپ بووە)، 3-كتێبی هەموو باوەشپێداكردنێك خۆشەویستی نییە. 4- سەدان وتار و دەیان لێكۆڵینەوە و سیمینار.) پێم باش بوو لەم خولە تازەیەی گۆڤاری نوێبوونەوە دا بەتایبەتی سەبارەت بە مەسەلەی ژنان كۆمەڵێك پرسیاری هەستیاری ئاراستە بكەم، بە سوپاسێكی بێپایانەوە وەڵامی پرسیارەكانی دایەوە، بەوپەڕی راشكاوییەوە پەنجەی خستۆتە سەر برینەكان و چارەسەرەكانی خستۆتەڕوو، هۆشیارانە دەركی بە كێشەكان كردووە و چووەتە قووڵایی خەم و ئازارەكانی ژنانەوە و لەوێوە و باسی ئازارەكان دەكات و دەرمانی ئازارەكان دەخاتەڕوو. بەڕاستی ئازادی و ئازایەتی لەم دیدارەدا مایەی سەرسامییە. سازدانی: گەنم محەمەد 1-سەرەتا دەمەوێت وەكو شارەزایەك پێناسەی مەسەلەی ژن یان كێش...