ئالتون
ئالتون تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له یاسا یاپانیهكان ته‌كنیكێكی تایبه‌ت و دیاریكراویان هه‌یه، بۆ لكاندنه‌وه‌ی پارچه شكاو و پارچه ووردبوهكانی كه‌لوپه‌له ئهنتیكهكان به‌كاریده‌هێنن، ئه‌ویش كۆكردنه‌وه و، سه‌رله‌نوێ فۆڕمكردنهوهی ئه‌و پارچه‌یه‌یه به ئالتون.  ئه‌و پارچه شكاوه‌ی كه سه‌رله‌نوێ به ده‌ست و په‌نجه و به سه‌لیقه‌ی یاپانیهكان دروستده‌كرێته‌وه، ئه‌و پارچه شكاوانه‌ی كه به ئالتون ده‌درێنه‌وه دهمیهك و دواتریش بۆیه ده‌كرێن، شتێكی ته‌واو نوێ و جیاوازی لێده‌رده‌چێت وه‌ك له‌وه‌ی كه هه‌بووه.  پارچه نوێكه له‌وه‌ی پێشوو بریسكهدارتر، جوانتر و تووندوتۆڵتریشه.  ئه‌م پارچه نوێیه به‌و فۆرمه نوێیه‌وه، به‌و ئالتونه زه‌رده‌ی نێوان پارچه‌كانیه‌وه، به ڕه‌نگه گه‌ش و گهرمهكانیهوه بۆ هه‌موكه‌س نامۆ و نائاشنایه، چونكه ئیتر ئه‌وه‌ی به‌ر له شكانهكه نییه، گه‌رچی هه‌مان پارچه‌ی خۆشی له دروستكردنهوهیدا به‌كارهاتوون.  ئه‌و پارچه شكاوانه‌ی كه فڕێنهدران و له دروستكردنه‌وه‌ی خۆیدا به‌كارهاتنه‌وه، هۆكارێكی هه‌بوو، ئه‌ویش به‌نرخی پارچه ئه‌سڵی...