به‌خشین و له‌بیركردن له تاوانی كۆمه‌ڵكوژی هه‌ڵه‌بجه‌دا
به‌خشین و له‌بیركردن له تاوانی كۆمه‌ڵكوژی هه‌ڵه‌بجه‌دا تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان یادكردنه‌وه‌ی تاوانه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی به‌ته‌نیا بۆنه‌یه‌كی ڕوكه‌ش نییه. یادكردنه‌وه‌ی تاوانه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی بۆ به زیندوهێشتنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه‌یه و بۆ ڕاگرتنی تاوانه‌كه‌شه به‌پێوه له، یاده‌وه‌ری كه‌سوكاری قوربانیه‌كان و خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی كه تاوانه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامدراوه. یادكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژی هه‌ڵه‌بجه‌ش له هه‌موو ساڵێكدا هه‌مان مانا و هه‌مان گرنگی هه‌یه. یادی كۆمه‌ڵكوژی هه‌ڵه‌بجه و یادی خنكاندن، قڕكردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی و كه‌له‌لاكردنیان له‌لایه‌ن ڕژێمی دیكتاتۆری به‌عسه‌وه ده‌بێت به‌جۆرێك بێت كه، له یاده‌وه‌ری تاك به‌تاكی كورددا ئه‌م كۆمه‌ڵكوژیه وه‌ك یه‌كه‌م ڕۆژی ڕودانه‌كه‌ی زیندوو بێت. لێره‌دا قسه له‌سه‌ر به‌خشین و له‌بیركردن ده‌كه‌م، به‌خشینی تاوانباره‌كان له‌لایه‌ن قوربانی و كه‌سوكاریانه‌وه هه‌روه‌ها باسی له‌بیركردنی ئه‌م تاوانه‌ش ده‌كه‌م. له‌بیركردنی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی هه‌ڵ...