ژن، هێز، پیاوسالاری و سێكولاریزموس
ژن، هێز، پیاوسالاری و سێكولاریزموس تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور و ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان مه‌به‌ست له‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه ڕونكردنهوهی هیچكام له‌و زاراوانه‌ی سه‌ره‌وه و پێناسه‌كردنیان نییه به‌ڵكو قسه‌كردنه له‌سه‌ر ژن له‌نێوان هه‌ریه‌كه له به‌ره‌ی پیاوانی كۆنه‌پارێز\ پیاوسالار و به‌ره‌ی سێكولارهكاندا. ژن به‌گشتی و له هه‌موو دنیادا به‌بێ خواستی خۆی و، به بیانوی جیاجیاوه خراوه‌ته نێوان ئه‌و دووبه‌ره‌یه‌ی سه‌ره‌وه و به تێپه‌ڕینی كات خۆشی بووه‌ته به‌شێك له یه‌كێك له‌و به‌رانه‌ی سه‌ره‌وه و ته‌نانه‌ت بووه‌ته ڕاگری سیستمه‌كه‌ش! ژنان له نێوان دوو گروپ له خه‌ڵكدا كه یان ڕاستتر له‌نێوان دوو سیستمدا كه سیستمی پیاوسالاری و سیستمی سێكولاریزموسن. له‌ناو هه‌ریه‌ك له‌و دوو سیستمه‌ی سه‌ره‌وه‌دا به‌ته‌نیا پیاو بوونی نییه بگره ژنیشی تێدایه، له‌هه‌ندێك كات و دۆخیشدا ژنه‌كان له پیاوه‌كان سهرسهختترن بۆ مانه‌وه و به‌رگریكردن له هه‌ریه‌ك له‌و دوو سیستمه. سیستمی پیاوسالاری و كۆنه‌پارێزی ...