ده‌بوو بزانن كه ده‌یانكوژێت
ده‌بوو بزانن كه ده‌یانكوژێت تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور و ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان كوشتن دوا قۆناغی پڕۆسه‌یه‌كی دوور و درێژی توندوتیژییه كه سه‌ره‌تا توندوتیژیكاره‌كه به جنێودان، هه‌ڕه‌شه‌كردن، لێدان، پشتگوێخستن و تۆقاندن ده‌ستیپێكردووه. ئه‌و دوو ژنه‌ی كه تازه به‌ده‌ستی مێرده تاوانباره‌كه‌یان كوژران زیاد له‌جارێك سكاڵایان بردووه‌ته به‌رده‌م كه‌سوكاریان به‌س كه‌س گوێی لێنه‌گرتوون! ژنه‌كان وتویانه:(هه‌ڵمانده‌واسێت، لێمان ده‌دات، ده‌مانسوتێنێت) به‌س كه‌س گوێی بۆنه‌گرتوون. ئه‌مه هاوكێشه‌یه‌كی كرده‌ی توندوتیژییه: سه‌ره‌تا به جنێو، هه‌ڕه‌شه، پشتگوێخستن، تۆقاندن ده‌ستپێده‌كات دواتر ده‌چێته قۆناغی ده‌ستبه‌رزكردنه‌وه‌وه و ئه‌مه ماوه‌یه‌كی زۆر چه‌ندباره‌ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر لێره‌دا قوربانی ڕزگارنه‌كرا ئه‌گه‌ری كوشتنی له‌هه‌ر ساتێك‌دا چاوه‌ڕوانكراوه. ئه‌گه‌ر گوێت قیژه و هاواری ژنێك بوو به‌ده‌ست مێرد، برا، كوڕ و باوكیه‌وه یان به‌ده‌ست دایك و خوشكیه‌وه بێده‌نگ مه‌به. بێده‌نگیت ده‌بێته ته‌واوكه‌ری ...