شێواندنی ڕاستی و ئینكاریكردن له فاكت جۆرێكی تووندی توندوتیژییه
شێواندنی ڕاستی و ئینكاریكردن له فاكت جۆرێكی تووندی توندوتیژییه تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزان، ڕاپه‌ڕین)، ئاگای له كتێبی هه‌موو باوه‌شپێداكردنێك خۆشه‌ویستی نییه، نازانێت كتێبه‌كه سه‌باره‌ت به چییه، به‌س بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌كی خۆی ناوی كتێبه‌كه‌ی نوسیووه، به‌ڵام نوسه‌رێكی بۆ داناوه كه نوسه‌ره ڕاستەقینەکەی نییە کە، منم، بگرە ناوێكیتره به‌ناوی تارا میرزا! له وڵاتانی دنیا ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، وه‌زاره‌ت و ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه، به‌م ناوانه‌وه دامه‌زراون سه‌رجه‌میان كه‌سانی ئاگادار و پسپۆڕن، خۆیان تێچووی سه‌رجه‌م كتێب، نامیله‌ك، توێژینه‌وه و سیمیناره‌كانی تایبه‌ت به توندوتیژی ده‌گرنه خۆ. ئه‌وه هیچ كه ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه هه‌ڵوێستێكی وه‌های به‌رامبه‌ر به‌و كتێبه گرنگه‌ی من نه‌بووه، هاتووه ڕاستییه‌ك ده‌شێوێنێت و ئنكاری لێده‌كات ئه‌ویش ناوی نوسه‌ره‌كه‌یه‌تی و گۆڕینیه‌تی به ناوێكی...