ڕه‌یسیست مه‌به
ڕه‌یسیست مه‌به تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان ئه‌م وشه و ده‌سته‌واژانه سه‌ریان له ڕهیسیزمهوه ده‌رده‌چێت و له‌و وڵاتانه‌ی كه به یاسا ڕه‌یسیزم له قاڵبدراوه به‌كارهێنانیان قه‌ده‌غه‌یه و به‌كارهێنه‌ره‌كه جگه له سزای یاسایی ڕوبه‌ڕووی سه‌ركۆنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌بێته‌وه. به‌داخه‌وه له كوردستان نه‌وه‌ك كه‌سه‌كه سزانادرێت و له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه سه‌ركۆنه ناكرێت بگره به كوردایه‌تی و شۆڕشیشی ده‌فرۆشێته‌وه. هه‌ندێك له‌وانه: “هه‌موو ئه‌وانه‌ی له چێشتخانه و چاخانه و كارگه‌كانی كوردستاندا كارده‌كه‌ن ده‌بێت به كوردی قسه بكه و ناچارن. “ “به شانازییه‌وه باوكم كورده.” “شانازی به كوردبوونی خۆمه‌وه ده‌كه‌م.” “كوردی ڕه‌سه‌ن.” “كه‌لتوری كورد باڵاتره له‌هی عه‌ره‌ب.” “جوانترین ئاڵا هی كوردستانه.” “پیرۆزترین خاك خاكی كوردستانه.” ئه‌مانه و زۆرێكیتریش ڕهیسیزمن و هه‌ندێكیشیان پێشێلكردنی یاساكانی عێراقه. كورد ڕه‌سه‌ن و ناڕه‌سه‌نی نییه، ه...