قوربانیه‌كی ناوداری توندوتیژی خێزانی
قوربانیه‌كی ناوداری توندوتیژی خێزانی تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان شیرین خۆی و ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی، خۆی و خوێنه شیرینه‌كه‌ی ئه‌و قوربانیه‌كیتری توندوتیژی خێزانییه به جۆره جیاجیاكانیه‌وه، به‌س خۆی وه‌ك قوربانی ده‌رده‌كه‌وێت به‌ڵام هه‌ر خۆشی نییه. شیرین نوێنه‌ری ئهوانهیتریشه كه، وه‌ك ئه‌م نابنه ده‌نگ، نوێنه‌ری ئه‌وانه‌شه كه ده‌بنه ده‌نگ و، ئه‌مه‌ش هیچ له ژیانیان ناگۆڕێت. له‌پاش ئاشكراكردنی كێشه خێزانیهكانیهوه و ڕاگه‌یاندنی جیابونه‌وه‌ی له هاوسه‌ری پێشوی شیرین به چه‌ند بۆچون و، قسه‌یه‌كی دژ به‌یه‌كه‌وه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌ركه‌وت. جارێك به گریانه‌وه باسی له‌و توندوتیژیانه كرد كه، هاوسه‌ری پێشوی به‌رامبه‌ری كردووه و بێشه‌رم گوتی (لێی داوم، حوسام پاره‌ی منی بۆ كه‌یف و سه‌فای خۆی به‌كارهێناوه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردوم.) هێنده‌ی نه‌برد به ده‌نگێكی پڕ له‌ترسه‌وه له‌م قسانه‌ی په‌شیمان بوه‌وه و، ڕێككه‌وتنه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ریدا ڕاگه‌یاند. هێنده...