شاره‌زای نه‌زان وه‌ك هۆكاری زیادبونی قوربانیه‌كان
شاره‌زای نه‌زان وه‌ك هۆكاری زیادبونی قوربانیه‌كان تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان كاركردن له بواری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژیدا وه‌ك هه‌ر بوارێكیتر پێویستی به كه‌سانی تایبه‌تمه‌ند به‌م بواره هه‌یه. ئه‌م كه‌سانه مه‌رجه كه له‌ڕێگه‌ی خوێندنی ئه‌كادیمی، وه‌رگرتنی كۆرسی به‌رده‌وام له‌م بواره‌دا وه هه‌روه‌ها ئه‌زمونی كاركردنی درێژخایه‌نه‌وه تایبه‌تمه‌ندیان وه‌رگرتبێت. زانستی توندوتیژی له‌خۆیدا وه‌ك لقێك له لقه‌كانی تاوانناسی زانستێكی یه‌كجار قوڵ و، فروانه و به‌رده‌وامیش گۆرانكاری به‌سه‌ردا دێت و شتی نوێی بۆ زیاد ده‌كرێت و هه‌ندێك شتیشی لێ لاده‌برێت. كاركردن له‌م بواره‌دا به‌بێ ئه‌و مه‌رجانه‌ی سه‌ره‌وه كه باسكران نه‌وه‌ك هه‌ر خزمه‌ت به قوربانیانی توندوتیژی ناكات و نابێته هۆی كه‌م بونه‌وه‌ی ژماره‌ی تاوانه‌كانی توندوتیژی بگره ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تاوانه‌كه! چۆن؟ ده‌كرێت و له پراكتیكیشدا گوێم لێبووه كه، كه‌سانێك له‌م بوا...