ئەفغانستانێکی بێ ئەفغانی
ئەفغانستانێکی بێ ئەفغانی ئاڵه‌نگاریه‌كانی به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان تانیا كورد میرزا LL.M. دەستبەسەرداگرتنی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن تاڵیابن به‌بێ شه‌ڕ و كوشتارێكی زۆر و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌و پرسیاره‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه كه ئاخۆ تاڵیبان ده‌توانێت هێندەی ئەو دەستبەسەرداگرتنە ئاسانە بە ئاسانی وڵاته‌كه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رێت؟ له پاش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی په‌نجشیر، تاڵیبان ده‌بێته تاكه هێزه له ئه‌فغانستاندا له پاش ساڵی ١٩٧٨ ه‌وه كه ته‌واوی وڵات بخاته ژێر كۆنترۆڵی خۆیه‌وه. داخۆ كۆنترۆڵكردنوهی ئه‌فغانستان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا و له‌زۆر شوێنیش‌دا به‌بێ كوشتار و زیانی گیانی و مادی گه‌وره ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه تاڵیبان به ئاسانی ده‌توانێت به‌رده‌وامی بدات به حوكم كردن و ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی خۆی درێژ بكاته‌وه؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئەم پرسیاره ده‌بێت هۆكاره‌كانی ئاسان كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه بخرێنه ڕوو، دواتر ڕونبكرێته‌وه داخۆ هه‌مان هۆكار ده‌كرێت ببنه هۆی درێژكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان یاخود نا! هه‌ریه‌ك له هۆكاره ده‌ره‌كی و ناوخۆییه...