Posts

Showing posts from 2021

چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەر تانیا کورد NRT لە بەرواری ٢١-٨-٢٠١٣ ته‌وه‌ری گفتوگۆ (هۆشیاری یاسایی)

Image

هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌

Image
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌    LL.M. تانیا كورد میرزا  ماسته‌ر له‌ یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان   داواكاری و ده‌نگهه‌ڵبڕینی لایه‌نه‌ عێراقی و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسیه‌كانیان‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌، چ ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ داواكاری نوێ نین. ده‌مێك به‌بیانوی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق و په‌رته‌وازه‌ییان و تاوێكیتریش به‌بیانوی پێشاندانی نیه‌تی ڕونی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ پاراستنی سیمای عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت ناوی هێزی پێشمه‌رگه‌ش ده‌هێنن. له‌ نوێترین لێدوانیدا، موقته‌دا سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئه‌و وه‌ك نیه‌ت سافی خۆی سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌ ئاماده‌یه‌ كه‌ له‌ هێزه‌كانی (لواء اليوم الموعود)ه‌وه‌ ده‌ستپێبكات. ئه‌ویش به‌ داخستنی باره‌گاكانیان و ته‌سلیم كردنه‌وه‌ی چه‌ك و ڕه‌خته‌كانیان. له‌ تویتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ له‌ماوه‌ی ته‌نیا بیستوچوار سه‌عاتدا ده‌توانێت ئه‌م كاره‌ بكات، ئه‌مه‌ش وه‌ك هاندانێك بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م گروپه‌كانیتر و تێكه‌ڵ...

ئەفغانستانێکی بێ ئەفغانی

Image
ئەفغانستانێکی بێ ئەفغانی ئاڵه‌نگاریه‌كانی به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان  تانیا كورد میرزا LL.M. دەستبەسەرداگرتنی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن تاڵیابن به‌بێ شه‌ڕ و كوشتارێكی زۆر و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌و پرسیاره‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌ كه‌ ئاخۆ تاڵیبان ده‌توانێت هێندەی ئەو دەستبەسەرداگرتنە ئاسانە بە ئاسانی وڵاته‌كه‌ش‌ به‌ڕێوه‌به‌رێت؟ له‌ پاش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی په‌نجشیر، تاڵیبان ده‌بێته‌ تاكه‌ هێزه‌ له‌ ئه‌فغانستاندا له‌ پاش ساڵی ١٩٧٨ ه‌وه‌ كه‌ ته‌واوی وڵات بخاته‌ ژێر كۆنترۆڵی خۆیه‌وه‌. داخۆ كۆنترۆڵكردنوه‌ی ئه‌فغانستان له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا و له‌زۆر شوێنیشدا به‌بێ كوشتار و زیانی گیانی و مادی گه‌وره ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ تاڵیبان به‌ ئاسانی ده‌توانێت به‌رده‌وامی بدات به‌ حوكم كردن و ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی خۆی درێژ بكاته‌وه‌؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئەم پرسیاره‌ ده‌بێت هۆكاره‌كانی ئاسان كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه‌ بخرێنه‌ ڕوو، دواتر ڕونبكرێته‌وه‌ داخۆ هه‌مان هۆكار ده‌كرێت ببنه‌ هۆی درێژكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان یاخود نا!  هه‌ریه‌ك له‌ هۆكاره‌ ده‌ره‌كی و ناوخۆییه‌...