کۆرۆنا، بەرگری یان هێرش؟
کۆرۆنا بەرگری یان هێرش؟ تانیا کورد میرزا پاش بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید ١٩(کۆرۆنا) لە چین و دواتریش بە زۆربەی وڵاتانی ئاسیا، ئەوروپا و ئەمریکادا بەردەوام سەرۆک، سەرۆکوەزیران، تیمی وەزارەتی تەندروستی و پرۆفیسۆرەکانی تایبەت بە بواری ڤایرۆس(ڤیرۆلۆگەکان)، کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دەبەستن، لە کۆنگرەکاندا بێجگە لە ئاماری تووش بوان لە جیهان و وڵاتەکانی خۆشیان، زانیاری نوێ لەبارەی ڤایرۆسەکە و نوێترین توێژینەوەکان لەسەر ئاستی دونیا و وڵاتەکەی خۆشیان (هەڵبەت ئەگەر خۆیان توێژینەوەیان هەبێت) بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەن. سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی وڵاتانی ئەوروپی، ئەمریکا و هەندێک لە وڵاتانی ئاسیاش پلان و بەرنامەی وڵاتەکانیان بۆ چۆنیەتی بەرەوڕوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە خستەڕوو. دیارە سەرجەم ئەو وڵاتانەی کە ڤایرۆسەکەیان تێدایە بەرپرس و سەرۆکەکانیان قسەیان کردووە، بەڵام مەرج نییە قسەی هەموویان بە قسەی جیدی و پلان ناوبنرێت و لەڕاستیشدا دەکەوینە هەڵەوە ئەگەر وەها بڵێین. دەکرێت بەرنامەکانی وڵاتانی وەک؛ چین، یابان، کۆریای باشور، وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا بە پلان ناوببرێن ئەوانەیتریش کە دەم...