سنورداركردنی ئازادی به‌یاسا
سنورداركردنی ئازادی به یاسا تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه به كۆمه‌ڵگا كراوه و پێشكه‌وتووه‌كان ناوده‌برێن، به یاسا ئازادی مرۆڤه‌كانیان پاراستووه. له‌ڕێگه‌ی یاساكانه‌وه بۆ پێشێلكارانی ئازادی و مافه‌كانی مرۆڤ، سزا بڕاوه‌ته‌وه و مافی موماره‌سه‌كردنی ئه‌م ئازادیانه‌ش پارێزراوه. هه‌ر به خودی یاسا له وڵاتانی دواكه‌وتوودا، ئازادییه‌كان نه‌وه‌ك هه‌ر سنوردار ده‌كرێن، بگره وه‌ك تاوانیش ده‌ناسرێن و سزایان بۆ ده‌بڕێته‌وه. مشتومڕی گه‌رمی ئه‌م دواییه‌ی سنورداركردنی ئازادی له ڕێگه‌ی یاساوه له ئه‌مریكادا، په‌یوه‌ندی به ئازادی ژن و مافی ژنه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئازادی ژن به‌سه‌ر جه‌سته‌ی خۆیه‌وه هه‌یه. مشتومڕه‌كه سه‌باره‌ت به سنورداركردن یانیش ڕاستتر بڵێم قه‌ده‌غه‌كردنی مافی له‌باربردنی منداڵه. دواین ویلایه‌ت له ئه‌مریكا كه ڕه‌نگه ویلایه‌ته‌كانی دیكه‌ش چاوی لێبكه‌ن، پڕۆژه یاسایه‌كی نوێی بۆ به نزیكه‌یی قه‌ده‌غه‌كردنی مند...