براوەکانی باکووری سووریا
براوەکانی باکووری سووریا تانیا کورد میرزا ماستهر له یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و دهستور، ڕاهێنهری بهرهنگاربونهوهی توندوتیژی بهرامبهر ژنان و منداڵان پاش لەشکرکێشی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان “باکووری سوریا” و تێپەڕینی چەند ڕۆژێک بەسەر هێرشی سوپای تورکیا و بەرگری هێزەکانی سوریای دیموکرات، لەڕوانگەی بێپشتیوانی کوردەوە لەلایەک و نابەرابەری هێز و چەک لەلایەکیترەوە، کورد وەک بژاردەیەکی ناچاری چووە ناو یاریەکەوە کە چەند دەرئەنجامێکی دوور مەودا و نزیکی لێدەکەوێتەوە. ڕێککەوتنی کورد لەگەڵ رژێمی ئەسەد بووە هۆی تێکەڵکردنی زیاتری کارتەکان لە سوریادا، بەجۆرێک بێجگە لە ئاڵۆزی ناوچەکە و بەرژەوەندی زلهێزەکان ئەم “ڕێککەوتننامەی لێکتێگەیشتن”ەی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و ڕژێمی سوریا زیاتر پێشبینی دۆخەکەی لێڵ کردووە. بەخۆ دزینەوە لە پرسیاری “ بۆچی کورد لە سوریا ئەم لێتێگەیشتنەیان واژۆ کرد؟” دەبێت ڕوناکی بخرێتە سەر بەشی لایەنەکان؛ هەریەک لە تورکیا، ڕژێمی ئەسەد، ڕوسیا و ئەمریکاش بە بڕ و شێوەی جیاجیا سوودمەند دەبن. ئەردۆغان...