Posts

Showing posts from January, 2026

پەلکەی ئێمە و پەچەی ئەوان

Image
پەلکەی ئێمە و پەچەی ئەوان تانیا کورد میرزا ماستەر لە یاسا پەلکەبڕ، نەوەی ئەو پیاوەیە، دەمودەست پاش لەدایکبونی منداڵەکەی، هەر یەکسەر لەگەڵ زانیویەتی منداڵەکەی کچە کردویەتی بەژێر گڵەوە. پەلکەبڕەکەی سوریا، لقێکی ئەو درەختە پیرە ڕەگ قوڵەیە کە، جەستەی ژن وەک عەورەت دەناسێنێت، کە ژنەکەی بە حورمە ناودەبات، کە دەنگی ژن، دەموچاوی ژن و قژ و پەلکەی ژنی پێ حەرامە. پەلکەبڕ ئەو پیاوەیە، کە چاودەبڕێتە جەستەی ژنێکی عەبابەسەر و نیقاب لەڕوو، تەمی تێدەکات و لەسەر جادە دەستی بۆدەبات، چونکە ئەو ژن هەر بەڕوتی دەبینێت، هەرچیەکی لەبەردابێت! پەلکەبڕەکە پیابوو، پیاوێکی باڤسالار کە، لای وایە ژن دەبێت شاراوەبێت و جێگەی ژن ناو دیوارەکانی ماڵەوەیە و، جەستەشی دەبێت لەناو عەبای ڕەشدا شاراوەبێت، هەرچی دەموچاویشیەتی پەچە دایپۆشێت و قژیشی لەچکە. قژ لای پیاوی پەلکەبڕ، دەبێت لەژێر لەچکەوەبێت، ئەگەر نا، لەبنەوە و بە چەقۆ قژەکە دەبڕێت و، بێشەرم و ئابڕوش باسی دەکات و پەلکەکە بەرزدەکاتەوە و، دەڵێت؛ (من بووم، خۆ هەر مردبوو، مردبوو، وتم با قژەکەشی ببڕم!) کێشەی پەلکەبڕەکان لەگەڵ ژنی شەڕڤاندا، بەتەنیا شەڕڤان بونیان نییە، بگرە ژنب...