Posts

پیاو و پارە

Image
پیاو و پارە ژنە بێپارەکان تانیا کورد میرزا ماستەر لە یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و دەستور، ڕاهێنەری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان و منداڵان (کە خۆشەویستی لەئارادابێت، پارە نرخی نامێنێت!)، ئەمە دەستەواژەیەکی فڕەنسییە و مەبەستی ئەوەیە کاتێک کەسێکت خۆشدەوێت چیتر سەیری پارەکانی ناکەیت، گیرفان جیایی ناکەیت و پارە و خەرجیەکان ناژمێریت. زۆر زۆرن ئەو ژنانەی کە بەناوی خۆشەویستییەوە خراونەتە ژێر باری ئەم دەستەواژەیەوە یانیش خۆیان ئارازومەندانە چونەتە ژێر ئەم بارەوە. هەندێک ژن سەرەتا و هەتا ساڵانێکی زۆری بەیەکەوەبوونیش هەستیان نەکردووە کە کێشەیەک بوونی هەیە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی دواجار پیاو خراپ مامەڵە بکات لەگەڵیاندا، توندوتیژی ئابووری بەرامبەریان بەکاربهێنێت کە، بە هەژاری و حاڵەتی مردنیش بەهۆی هەژاریەوە کۆتایی هاتووە. ڕەنگە ژنێکی تەمەن حەفتا ساڵ و گەورەتر، ژنبوون لەمڕۆدا (بە ئاسانتر) ناوببات وەک ژنبوون لە هەڕەتی لاوی خۆیدا. خانمانی بەساڵداچووی هەشتا ساڵ و بەرەوسەرەوە لایانوایە ئەمڕۆ ژنبوون ئاسانترە لە ژنبوونی سەردەمی ئەوان و دایکیان، چونکە ژنان ئەمڕۆ دەتوانن کاربکەن، دەتوانن بە ئا...

بۆ دەیەمین ساڵیادی بوونی بلۆگەکەم؛ کۆبونەوە لە نوسین واتە دورکەوتنەوەی خوێنەر لێی

Image
بۆ دەیەمین ساڵیادی بوونی بلۆگەکەم؛ کۆبونەوە لە نوسین واتە دورکەوتنەوەی خوێنەر لێی تانیا کورد میرزا ماستەر لە یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و دەستور، ڕاهێنەری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان و منداڵان ئەم مانگە، مەی ٢٠٢٥ بلۆگەکەم تەمەنی دەبێتە دەساڵی تەواو، بە هەردوو دەست و هەردوو پێوە دەچێتە ساڵی یانزەیەمی تەمەنیەوە. مەی ٢٠١٥ ئەم بلۆگە دانراوە، لەوکاتەوە بوەتە مەنزڵی سەرەکی هەندێک لە لێکۆڵینەوە و ئارتیکڵەکانم، بووەتە متمانەی خوێنەر و سەردانیکەری تایبەت بە بلۆگەکەشم. ئەم بلۆگە هەر لە سەرەتای دروستبونیەوە هەتا ئەمڕۆ پەیامی خۆی پێبووە، ئەمڕۆ لە یادی دەیەمین ساڵەی بوونیدا وەک یەکەم ڕۆژی بوونی هەمان پەیامی هەیە؛ مەبەست لە لێکۆڵینەوە و ئارتیکڵەکان گەیاندنی سوودە بەو کەسانەی کە بەدوای باشکردنی ژیانی خۆیانەوەن و، ژیانی ئەوانیتریشیان وەک هی خۆیان بۆ گرنگە. بلۆگەکە ڕووی لەوکەسانەیە کە تێدەگەن، یان لانیکەم لەهەوڵدان بۆ تێگەیشتن دیارە ئەوەش لەپێناو بەختەوەری هەمواندا. ئەم بلۆگە لەهەوڵدابووە بۆ دانانی بناغەی نوسین لەبواری تایبەتمەندی و چوارچێوەی زانیاری ئەکادیمیدا، بەجۆرێک کە ببێتە مۆدڵێک ب...

به‌رگریه‌كه‌یان هێرشه

Image
به‌رگریه‌كه‌یان هێرشه قوربانی درێژخایه‌ن و توندوتیژیكار له‌یه‌ك بەرگدا (پیاوەتی ژەهراوی) تانیا کورد میرزا ماستەر لە یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و دەستور و ڕاهێنەری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان و منداڵان سەرەتا پێناسەی ئەو کەسە بکەین کە بە (هەم قوربانی درێژخایەن، هەم توندوتیژیکار) ناوی دەبەین، ئەم کەسە کێییە؟ منداڵی کێیە و لە چ ژینگەیەکدا پەروەردە بووە و گەورە بووە و خەڵکی کام شوێنە؟ ئەم کەسە، دوو کەسە لەیەک کەسدا، سەردەمێک یان قۆناغێک لە قۆناغەکانی تەمەنی کە دەشێت قۆناغێكی کورت یانیش درێژتر لە کورت بووبێت کەسێکی ئاسایی بووە، دواتر لە قۆناغێکیتردا بووەتە قوربانی و لەم قۆناغەدا ماوەتەوە و، نەچوەتە دەرەوە، بەتێپەڕینی کات بووەتە قوربانی درێژخایەن، دواتر بەتەنیشت قوربانی بوونەکەیەوە بووەتە توندوتیژیکاریش، ئەم کەسە دوو کەسە لەیەک کەسدا، یەک کەسە لە دوو کەسدا! هەم قوربانی و هەم توندوتیژیکار دەشێت نێرینە یاخود مێینە بێت، ئەگەر نێرینەیە ئەوە خاوەنی پیاوەتییەکی ژەهراویە، پیاو نییە، بەتەنیا نێرینەیە و پیاوەتیەکەی پیاوەتیەکی ژەهراوییە. پیاوەتی ژەهراوی چییە؟ بۆ ئەوەی بزانین پیاوەتی ژەه...

ساڵی مار

Image
ساڵی مار تانیا کورد میرزا ماستەر لەیاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و دەستور و ڕاهێنەری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان و منداڵان ٢٩ی جێنیوەری سەرەتای دەستپێکی ساڵی نوێی چینیە، ئەم ساڵ ساڵی مارە، ساڵی مار ساڵی حیکمەت و ئنتویشنە کە هەردوکیان دوو سیمبۆلی مارن. ئەم ساڵ، واتە ساڵی مار ورەمان دەداتێ سەیری ناوەوەی خۆمان بکەین، بەبێدەنگی و هێزی تەواوەوە خزمەتی خۆمان بکەین، ئامادەکاری بۆ گۆڕانکاری ڕیشەیی سازبکەین و وادەیەکیش بۆ دەستپێکی ئەو گۆڕانکاریە دیاریبکەین. ئەمساڵ ئەوساڵە گونجاوەیە کە چاوەڕێمان دەکرد بۆ فڕێدانی پێستی کۆن و مردوو و ڕاهاتن لەناو پێستی نوێدا، دەبێت وابکەین وەک چۆن هاوڕێ مارەکانمان وەها دەکەن. ساڵی مار دەبێت ساڵی سەبر بێت، ساڵی تیشک خستنەسەر ئامانج و بەدەستهێنانی ئامانجەکان بێت، ساڵی ستراتیجی و وەچنگخستن بێت، ئەمساڵ ساڵی هێواشی، هێز و دیاریکردنی ئامانج و وەچنگستنیەتی بەیەکەوە. ئەمساڵ هاوکاری خۆت و ئەوکەسانەبە کە مارێک لەناویاندایە، پێیانبڵێ؛ کەناڵێک بۆ ئەو مارەی ناوەوەتان بدۆزنەوە و بیانکەنە دەرەوە، مارەکان لەناو خۆتاندا ڕزگاربکەن هەتا خۆشتان ڕزگارتان بێت. لەمارەکە ڕزگا...

ڕاستی قه‌ده‌غه‌كراو

Image
ڕاستی قه‌ده‌غه‌كراو تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌ یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور و ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان ڕاستی به‌ڵام به‌ده‌ر له‌ دیوی فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی، ئه‌و ڕاستیه‌ی كه‌ له‌ ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌، دانپێدانان و به‌ڵگه‌كانه‌وه‌ خۆی ده‌سه‌پێنه‌ت، مه‌به‌ستم ئه‌و ڕاستیه‌یه‌. ئه‌و ڕاستیه‌ی كه‌ ئاماژه‌م پێدا گه‌رچی به‌دڵی لایه‌نی به‌رامبه‌ر یاخود هه‌ندێك كه‌سیش نه‌بێت تاكه‌ ڕاستییه‌كه‌ كه‌ نابێت بخرێته‌ ژێر ووردبینی (ئه‌گه‌ر و داخۆ و تۆ بڵێیه‌وه‌)، ئه‌و ڕاستییه‌ هیچ گومانێك ناگرێته‌ خۆی مه‌گه‌ر ڕاستییه‌كیتر به‌ به‌ڵگه‌وه‌ به‌درۆی بخاته‌وه‌‌، ئه‌و ڕاستییه‌ ته‌نیا له‌ناو سیستمی (قانون قسه‌ی یه‌كه‌م و كۆتایی ده‌كات)دا هه‌یه‌ و خۆی نمایش ده‌كات، نه‌وه‌ك له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ قانون، دادگا و پارێزه‌ره‌كانیان هه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ ده‌بێت هه‌بن. له‌ناو سیستمی (قانون قسه‌ی یه‌كه‌م و كۆتایی)ده‌كاتدا به‌ته‌نیا قانونه‌كان نین كه‌ په‌سه‌ندن و گونجاون له‌گه‌ڵ شوێن، سه‌رده‌م و ستایڵی ژیانی زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ بگره‌ ئه‌وانه‌شی كه‌ سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ قانونه‌كان...