ئەو تۆنیە، کەواتە؟

ئەو تۆنیە، کەواتە؟ ڕێزگرتن لە سنوری ئەوانیتر پێش زانینی سنوری تایبەتی خۆت تانیا کورد میرزا ماستەر لە یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و دەستور، ڕاهێنەری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان و منداڵان بەزاندنی سنوری تایبەتی ژیانی خەڵکی توندوتیژییە، توندوتیژی تاوانکارییە، تاوانکاری سزای لەسەرە، کەواتە سنوربەزێن توندوتیژیکارە و سنوربەزێنراو قوربانیە. بۆ پاراستنی سنوری تایبەتی خۆت، دەبێت سەرەتا لە ڕێزگرتن لە سنوری خەڵکیترەوە دەستپێبکەیت، بەتایبەت سنوری ئەوکەسانەی کە نایانناسیت. ژیانی ئەوانیتر سنوری هەیە، ئەم سنورە بۆ تۆ و خەڵکیتریش دەبێت پارێزراوبێت، دەستی بۆنەبرێت و تێنەپەڕێنرێت، کە توانیت ڕێز لەمە بگریت، بەرگری لێبکەیت و شەڕیشی بۆ بکەیت، ئەوکاتە بە دڵنیایەوە سنوری تایبەتی ژیانی خۆت و کەسانی دەوروبەریشت پارێزراودەبێت. واباوە لەناو کورددا کە بەرگری لە ژیانی خۆیان دەکەن، شەڕ لەسەر مافەکانی خۆیان و کەسە نزیکەکانی خۆیان دەکەن، کە دێتە سەرئەوەی ژیانیان، تایبەتمەندییان و مافەکانیان لەژێر مەترسیدابێت و لەلایەن خەڵکیترەوە دەستی بۆببرێت بەرگری لە خۆیان دەکەن، تا ئێرە تەواوە و دەبێت وابێت. ئەوەی سە...